پەیامی کورد... دادگای کەرکووک 10 کەسی بە تۆمەتی ستایشکردنی حزبی بەعس دەستگیرکرد
دادگای کەرکووک سزای زیندانیکردنی بەسەر 10 ئەندامی حزبی بەعسدا سەپاند و ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە لەبەردەم بینای پارێزگای ئەو شارەدا وێنەی سەدام حسێنیان بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی 10 کەسی بەتۆمەتی ستایشکردن و بەرزکردنەوەی وێنەی سەدام حسێن و حزبی بەعس راگەیاند کە لە چەند تۆمارێکی ڤیدۆییدا دەرکەوتبوون.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا دادگای کەرکووک سزای زیندانیکردنی بەسەر ئەو دە تۆمەتبارەدا سەپاندووە.
ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ئەو 10 کەسە دانیانناوە بە ئەندامبوونیان لە حزبی بەعس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە