پەیامی کورد... بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە سنوری دهۆک روویدا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر لە سنوری دهۆک روویداوە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک لەسەر سنوری نێوان عێراق و تورکیا و لە سنوری دهۆک و بەدیاریکراوی لەدووری 30 کیلۆمتەر لە باکوری رۆژهەڵاتی عەمادییەی دهۆک روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە 4.5 پلە بووە و لە کاتژمێر 7:36 خولەکی بەیانی روویداوە و لە قوڵیی 10کیلۆمەتر بووە، بە گوێرەی زانیارییەکان لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی تۆمارنەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە