پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بە گوێرەی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناحیەی ساڵح ئاوای سەر بە پارێزگای ئیلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاندووە و هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانیش ڕووی داوە.
ماڵپەڕی (میهر)ی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر ٩:٢٤ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی٦ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ بە پلەی ڕیختەر ناحیەی ساڵح ئاوای سەر بە پارێزگای ئیلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاندووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی لە قووڵایی ٩ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.
هاوکات کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردووەتەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانی داوە، بەڵام هەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕای نەگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە