بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی تورکیای هەژاند

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی تورکیای هەژاند


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی جولایی ٢٠٢٣، سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌ی کاره‌سات و باری له‌ناکاوی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.5 پلە بەپێوەری رێختەر لە پارێزگای ئەدەنە روویدا.

سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌ی کاره‌سات و باری له‌ناکاوی تورکیا ئه‌فاد، لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت: بومەلەرزەکە بە گوڕی 5.5 پلە تۆمارکراوە، کە ناوەندی بومەلەرزەکە ناحیەی کۆزان-ی سەر بە ئەدەنە بوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی 11.27 کیلۆمەتر دیاریکراوە و تائێستاش زیانەکانی نەزانراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە