پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی سلێمانی هەژاند
بومەلەرزە لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی روویدا و هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە.
تۆڕی داتا سەنتەری بومەلەرزەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: سەعات 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11-1-2021، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵایی 10 كم لە ناحیەی بازیان روویدا.
راشیگەیاندووە: بومەلەرزەكە بە دووری 35 كم لە سلێمانی بووە و هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە