پەیامی کورد ... بوردمانی چەند ناوچەیەکی سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه فڕۆكه جهنگییهكانی سوپای توركیا سنوری گوندی شێنێ-یان لەقەزای پشدهری سەر بە ئیدارهی راپهڕین بۆردومانکرد و بەوهۆیەش زیان به ژمارهیهك ڕهز و باخ و خانوی هاوڵاتیانی ئەو گوندە گهیشتوە.
بەکر بایز، قائیمقامی پشدەر لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی شێنێ یان کردوە و زیانی زۆر بەر دانیشتوانی گوندەکە کەوتووە تائێستا زیانەکان تەنها ماڵی بوون.
هاوکات بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیدارەی راپەڕین فڕۆکەکانی تورکیا حهوتجار گوندی شێنێیان بۆردومانکردوە و بەوهۆیەش زیان بە رەز و باخ و خانووی هاوڵاتیان گەیشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە