پەیامی کورد … بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنووری بانە
کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێـشەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری یڕوێشکانێی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریدنار بووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سەید ڕەوان تیسۆ’ تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە