پەیامی کورد... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئاراس محەممەدپوور ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.
ئاراس محەممەدپوور بەبێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی سنە کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لانی کەم ٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە