بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند

بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند



پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند


ناوەندی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (6.7) پلەی ڕێختەر لە باشووری فلیپین ڕوویدا، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان نەزانراوە.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكی لەبارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەك لە فلیپین ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (6.7) پلەی ڕێختەر لە قوڵایی (78) كیلۆمەتر لە باشووری فلیپین ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان نەزانراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە