بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندۆنیسیای هەژاند

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندۆنیسیای هەژاند

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندۆنیسیای هەژاند

دەزگای جیۆفیزیكی نیشتمانی ئەندۆنیسیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (6.2) لە هەرێمی پاپوای ئەندۆنیسیای داوە، وتیشی هیچ ئەگەرێكی تسۆنامی لە ئارادا نییە.

ناوەندی بوومەلەرزەكە بە قوڵایی (33) كیلۆمەتر بووە، پۆلیسی ناوخۆی ناوچەكە وتویەتی، بوومەلەرزەكە لە جایاپورای پایتەختی پاپوا هەستی پێكراوە، وتیشی : هیچ هەواڵێك نەبوون لەسەر كەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود ماددی.

ئەندۆنیسیا دەكەوێتە سەر هێڵی ئەڵقەی ئاگری زەریای پاسێفیك، كە ناوچەیەكی زۆر چاڵاكە لە ڕووی بوومەلەرزەوە، لەوێدا پلێتە جۆراوجۆرەكانی سەر توێكڵی زەوی یەكدەگرن، بەهۆی ئەوەشەوە ژمارەیەكی زۆر لە بوومەلەرزەو چاڵاكی گڕكانەكان دروست دەبن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە