پەیامی کورد ... ڕەخنەی باڵیۆزکەی چین لە ئەمریکا چەند ڕۆژ پێش دۆزرانەوەی لاشەکەی لە ئیسرائیل
باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل کەمێک دوای دۆرانەوەی لاشەکەی بە تووندی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر چین بە تایبەت تۆمەتەکانی واشینتۆن بۆ سەر پێکەن لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕەخنەی گرتبوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نیووز ویک ، ڕۆژی هەینی ڕابردوو دوو ڤی باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل ، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕۆژنامەی " جارۆزالم پۆست بڵاو کرابووەوە ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە سیاسەتەکانی ئەمریکا ، بە تایبەت ووتوکانی مایک پۆمپئێۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕەخنەی کردووە .
ئەو تۆمەتەکانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە سەر ئەوەی کە چین دەستی هەبووە لە بڵاو بوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ی مەحکووم کرد و ئەو قسانەی هەوڵدان بۆ خۆ قوتارکردن لە بار بەرپرسیاریەتی کەم کاری بەرپرسانی واشینتۆن بۆ کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا لە ئەمریکا ناو برد .
هەروەها ووتوویتی زانایان تاکوو ئێستا سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنایان نەدۆزیوەتەوە . لە بواری دیرۆکی و میژووییەوە ، شوێنێک کە یەکەمین حالەتی نەخۆشی تێدا تۆمار کراوە ، بە گشتی سەرچاوەی ئەو نەخۆشییە نەبووە و نەتەوەی چین هیچ کات شتێکیان دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە نەشاردووەتەوە .
یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە جگە لە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی مردنی باڵیۆزی چین ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە ئیستادا لە ماڵەکەی جێگیرن و خەریکی لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە