عێراق / لە سەر هەزار دینار کەسێک کوژرا و سێ خانوو سووتێندران

عێراق / لە سەر هەزار دینار کەسێک کوژرا و سێ خانوو سووتێندران

پەیامی کورد … عێراق / لە سەر هەزار دینار کەسێک کوژرا و سێ خانوو سووتێندران

 

 

لە پارێزگای میسان، لەسەر تەنها هەزار دیناری عێراقی، شەڕێك ڕوویدا و بەهۆیەوە منداڵێك گیانیلەدەستدا و چەند خانوویەكیش سوتێنران.

 

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانكردەوە، شەڕەكە لە قەزای مەجەڕی گەورە لە پارێزگای میسان ڕوویداوە و بە گیانلەدەستدانی منداڵێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە و سوتانی سێ ماڵ و مۆلیدەیەكی ئەهلی كۆتایی هاتووە.

 

شەڕەكە، كە ماوەی كاتژمێرێكی تەواوی خایاندووە، بەهۆی ناكۆكی بووە لەسەر بڕی تەنها هەزار دیناری عێراقی، وەك ئەوەی میدیاكان ئاماژەیان پێداوە.

 

میدیاكان ڕوونیان نەكردووەتەوە، منداڵەكە كوژراوە، یان بەهۆی كاریگەریی دیكەی شەڕەكەوە، لە نمونەی سوتانی خانووەكان، گیانیلەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە