پەیامی کورد ... حکوومەتی عێراق دەستی لە کوشتنی قاسم سلیمانی و ئەبوو مۆهەندێس دا هەیە .
بە پێی ڕازنیارییەکان کە لە لایەن دیپلۆماتێکی پێشووی ئێران ڕاگەیندراوە کە دەڵێ دوو بەرپرسی باڵای حکوومەتی عێراق دەستیان لە کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوومۆهەندێس دا هەیە .
دیپلۆماتکاری پێشووی ئێران بە ناوی ئەمیر مووسەوی ڕایگەیاند : لە دەرئەنجامی لیکۆڵینەوە دەربارەی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس ئاشکرایەی کە دەستی دوو بەرپرسی فەرمی حکوومەتی عێراق و چەند کارمەندی حکوومەتی ئەو ووڵاتەشی تێدا هەیە و بەرپرسیاری کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس ن .
هەروەها لەمبارەوە مووسەوی زانیاری زیاتری ڕاگەیاند و ووتی : ئەو کاتەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بکات ئەوە لەمبارەوە ووتووێژێکی تێر و تەسەل ئەنجام دەدەین .
بە پێی زانیارییەکان مەستەفا کازمی لەم یەک دوو هەفتەیەی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە