داعش هێرشێکی بۆسەر گوڵاڵە ئەنجامدا

داعش هێرشێکی بۆسەر گوڵاڵە ئەنجامدا

پەیامی کورد... داعش هێرشێکی بۆسەر گوڵاڵە ئەنجامدا

پاشماوەی چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر خاڵێکی ئەمنیی سوپای عێراق لە گوڵاڵە ئەنجامدا.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، سوپا و هێزە ئەمنییەکان بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.

هێرشەکە بۆسەر خاڵێکی ئەمنی سەر بە فەوجی مغاویر- فیرقەی یەکەمی سوپای عێراق بووە لە گەڕەکی تەجنید-ی دەوروبەری شارۆچکەی گوڵاڵە و بە هۆییەوە سەربازێک بریندار بووە.

هێرشەکە لەلایەن یەکەکەی سوپاوە بەرپەرچداوەتەوە و بە هۆییەوە چەکدارەکانی داعش پاشەکشەیان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە