گوڵاڵە/ لە هێرشێکی داعشدا ٩ سەربازی عێراق بوونە قوربانی

گوڵاڵە/ لە هێرشێکی داعشدا ٩ سەربازی عێراق بوونە قوربانی

پەیامی کورد ... گوڵاڵە/ لە هێرشێکی داعشدا ٩ سەربازی عێراق بوونە قوربانی

 

شەوی شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠،  لە هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، سەربازێكی عێراق كوژرا و هەشتی دیكەش بریندار بوون.

 

نیهاد محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند کە "تیرۆریستانی داعش لە نزیك پردی حەلوان لە سنووری ناحیەی گولاڵە هێرشیان كرد ەسەر هێزەكانی سوپای عێراق، سەربازێكیان كوشت و هەشتی دیكەشیان بریندار كرد".

 

بە وتەی ناوبراو بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزەكانی سوپای عێراق ناوچەكەیان گەمارۆ داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە