پەیامی کورد ... دابەش کردنی مووچەی ئەم مانگە لەم کاتەدا دەست پێدەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی شوبات دابەشکردنی مووچەی مانگی (شوبات/٢)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەهەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە : ئەمڕ یەکشەممە ٢٧ی شوبات دابەش کردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بەهەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دەست پێدەکات و مووچەی وەزارەتی تەندرووستی خەرج دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەکەی ژمێریاری و گەنجەینەکانەوە ووردبینی لیستی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات گەڕاوەتەوە وەزارەت و تەنها بڕیاری خەرجکردنی مووچە ماوە، کە ئەویش چاوەڕێ دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچە ئاڕاستەی گەنجینەکان دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە