دەستەی کەشناسی عێراق پلەکانی گەرمایان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند

دەستەی کەشناسی عێراق پلەکانی گەرمایان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند

پەیامی کورد       ...    دەستەی کەشناسی عێراق پلەکانی گەرمایان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌زره‌زانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا، ئاسمان به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان ساماڵ و هه‌ندێك جار په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌ پله‌كانی گه‌رما روونادات.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌زره‌زانی له‌راگه‌ێندراوێكدا ڕایگەیاند : كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق شێدار و هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆش له‌ پله‌كانی گه‌رما روو نادات، له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش، ئاسماڵ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما روونادات. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌، له‌ناوچه‌كانی باشووری ووڵاتیش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ پله‌كانی گه‌رمادا روونادات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌شوهه‌وای ڕۆژی هه‌ینی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق وه‌ك و یه‌ك ده‌بێت و ئاسمان به‌گشتی نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما رونادات، كه‌ش وهه‌وای ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش، له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت.

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌رێمی كوردستان:

No photo description available.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە