پەیامی کورد … دژە تیرۆری كوردستان: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانە
پەیجی دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد، هێرشەكەی دوینێشەو سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.
پەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێشتریش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ”.
هاوكات سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی كرد كە “ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه‌پووچ بوو”.
كاتژمێر ١٢:٢٠ خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، “کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە