فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌كه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه‌لە ئەنجامدا 2 فەلەستینی کۆژراون.
ئەشرەف ئەلقودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززی( سالم سەباح و عبدالله ئەبو شێخە ) کۆژران و تەرماکانیان گواسترانەوە نەخوشخانە.
سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی شه‌ش ئامانجی سه‌ربازیی حزبی حه‌ماسیان له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌ڵه‌ستین وتی كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل سێ بنكه‌ی حه‌ماسی له رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه به ئامانج گرتووه و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینش باس له برینداربوونی دوو هاوڵاتی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسڕائیلیش تونێلێكی تیرۆریستیی له ناوچه‌ی زه‌یتوون و ناوچه سه‌ربازییه‌كانی نزیك دێرلبلح و خان یونس به‌شێك بوون له‌و ئامانجانه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە