لافاوەكەی ئەمریكای ناوەڕاست گیان لەدەستدانی چەندین كەسی لێكەوتەوە

لافاوەكەی ئەمریكای ناوەڕاست گیان لەدەستدانی چەندین كەسی لێكەوتەوە

لەئەنجامی لافاوو رۆچوونی زەوی كە چەند وڵاتێكی ئەمریكای ناوەڕاستی گرتووەتەوە، چەندین كەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە، لە وڵاتی سەلڤادۆر بەهۆی لافاوو ڕۆچوونی زەوییەوە، تائێستا نۆ كەس گیانیان لەدەستدا، تیمەكانی فریاگوزارییش هەڵمەتێكی بۆ گەڕان بەدوای ئەو كەسانە دەستپێكردووە كە لەناوچە كارەساتبارەكان بێسەروشوێنن.

هەروەها لە وڵاتی گواتیمالاش لافاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ كەس و زیانێكی زۆریش بەر ژێرخانی ئەو وڵاتە كەوتووە.

لەچەند ناوچەیەكی ئیكوادۆریش بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو دروستبوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش دوو كەس بوونەتە قوربانی و دەیان كەسیش چارەنووسیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە