پەیامی کورد … کوژرانی ٦ ئەندامی حەشدی شەعبی لە ئەنبار
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە پارێزگای ئەنبار، ئەفسەرێكی سوپای عێراق و ٦ چەكداری حەشدی عەشایەری كوژران و ٥ سەرباز و ٢ ئەندامی تری حەشدی شەعبی بریندار بون.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە: یەكشەممە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی چەكدارانی داعش لە دێیەكی قەزای حەدیسە دۆزراوەتەوە، لە رێگەی ئەندازیارەكانەوە هەوڵی پوچەڵكردنەوەی درا، بەڵام لەكاتی پوچەڵكردنەوەیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئامر فەوجێكی لیوای ٨ی پیادە و ٦ ئەندامی حەشدی عەشایەری كوژراون.
بەپێی زانیاریەكان: ٥ سەربازی لیواكە و٢ ئەندامی تری حەشدی عەشایەریش لە تەقینەوەكەدا بریندار بون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە