پەیامی کورد ... چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ڕاپەڕین دەستبەسەر کران
هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە پارێزگای سلێمانی چوار کەسیان کە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێ بووە، دەستبەسەر کردووە.
محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری، ھێزەکانمان لە (بازگەی بانوەقەل) بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و زەڵێ توانیویانە کەسێک بەناوی (ئـ. ئـ) کە بڕی (٤ کیلۆگرام) مادەی ھۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) کە لەناو تایەی سپێری ئۆتۆمبێلدا حەشار دابوو، دەستگیر بکەن.
ناوبراو وتوویشیە کە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسەکە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بەنیاز بووە مادەکە بگوازێتەوە بۆ سنووری قەزای زاخۆ و لەسەر ھەمان دۆسیە سێ کەسی دیکەش دەستگیر کراون و سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".
ئێستا ھەر چوار تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بە مادە ھۆشبەرەکان بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە