پەیامی کورد ... هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " که‌سایه‌تی ناسراوی داعش به ناوی ئه‌بوو سۆهه‌یب فهڕەنسیان ده‌ست بە سەر کرد.
به گوێرەی هەواڵ و ڕاپۆرتێک له ئه‌لعه‌ره‌بیه، هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ئه‌بوو سۆهه‌یب فهڕەنسی که‌سایه‌تی ناسراو و بەرچاوی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ست بە سەر کردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، چالاکانی سووری ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه جگه له چالاکی پڕوپاگه‌نده ، له بازرگانی کردن بە فرۆشی ئه‌سیرانی ژن دا چالاک بووە.
جێگای ئاماژه‌یه ئهبووسۆههیب فه‌ڕه‌نسی له مارسی 2015 به بڵاوکردنه‌وه‌ی فایلێکی ڤیدیۆیی کورت، ڕایگه‌یاندبوو که تێکەڵ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە