پەیامی کورد ... دوای دابڕانێکی مێژوویی دەیانەوێ جارێکی دیکە خەڵکی گێل بکەن .
شاندێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی ده‌باشانی كرد و له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حزبه‌كه له كۆبوونه‌وه‌دان.
كه‌مێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌ردانی ده‌باشانی كرد و له‌لایه‌ن لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حزبه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا.
سه‌ردانی شانده باڵاكه‌ی گۆڕان بۆلای به‌رپرسانی یه‌كێتی، له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ڕووداو و پێشهاته‌كانی زینی وه‌رتێوه، گرژی كه‌وته نێوان پارتی و یه‌كێتییه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاته له‌گه‌ڵ كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌كانی به‌شه بوودجه و مووچه و نه‌وت و وزه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە