دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج لەسێدارە دران

دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج لەسێدارە دران

پەیامی کورد... دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج لەسێدارە دران


سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەو دوو بەندکراوەیە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە هۆشبەرەكان، سزای لەسێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

سزای لەسێدارەدانی (کیۆمەرس غوڵامی) بەندکراوی تەمەن 41 ساڵی خەڵکی سەراوڵەی پارێزگای ئیلام و (محەمەد حسێن گەڕاوەند) بەندکراوی خەڵکی کۆیەشتی لوڕستان، لە بەندیخانەی (قزڵحسار)ی شاری (کەرەج)ی ئێران جێبەجێ کرا.

ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە 17ی 10ی ساڵی رابردوو لە بەندیخانەی قزڵحسار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.

(محەمەد حسێن گەڕاوەند و کیۆمەرس غوڵامی) پێشتر لەسەر تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان دەستبەسەر كرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماریی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هیچ هەواڵێک لەسەر لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیاکانی حکوومەتی ئێران و دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەبووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو، کە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئامادە كراوە، لە هەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم سزای لەسێدارەدانی 11 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە