پەیامی کورد ... دوو ئافرەتی داعشی لە کەرکووک دەستبەسەر کران
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عیراق ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان دوو ئافره‌تى داعشیان ده‌ستگیركردووه كه به‌رپرس بوون له دابه‌شكردنى مووچه به‌سه‌ر خێزانى چه‌كدارانى داعشدا.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عیراق ئه‌مڕۆ شەممە ٢٦ی كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٢٠،له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه،له ڕێگه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه له پارێزگاى كه‌ركوك توانیومانه دووئافرهتى "تیرۆریست"ده‌ستگیر بكه‌ین، كه مووچه‌یان به‌سه‌ر خێزانى چه‌كدارانى داعشدا دابه‌شكردووه.
لهبهیاننامهكهشدا هاتووه، له ڕێگه‌ى چاودێرییه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى كه‌ركوكه‌وه ئه‌و دوو داواكراوه ده‌ستگیر بكه‌ین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و دانیان ناوه به تاوانه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها به پێى مادده‌ى 4ى تیرۆریستى سزاده‌درێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە