دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شنۆ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شنۆ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

پەیامی کورد... دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شنۆ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە هاوینی ڕابردوو دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی حەیدەر عەلی زاده و شێرزاد مامەندی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارەوە سزای ٤ و ٢ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەم سزایە بە تۆمەتی "هاوکاری ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبووتالیب جەلیل پوور بە سەر ئەم دوو چالاکە دا سەپاوە.  

شێرزاد مامەندی خەڵکی نڕزیوە و حەیدەر عەلی زاده خەڵکی قزناوێ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە و پاش یەک مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کراون و لە کاتی دەستبەسەرکرانیش ماڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێندرابوو.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە