لە شنۆ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

لە شنۆ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … لە شنۆ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

 

بەندکراوێکی سیاسی پێشوو و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کران.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی سێشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “ئومید تای” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە٩ی حوزەیران، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شاری شنۆ بە ناوی “جەحفەر حەسەنپوور” تەمەن ٤٢ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

 

جێگای ئاماژەیە کە ئومید تای مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە دوای دوو ساڵ ئازاد کرابوو.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە