دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی کەماڵ عەباسی وەند و شێرکۆ ئەحمەدپووری لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان هەر کامەیان سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کەسە لەلایەن دادوەر پەیمان ڕوستەمی و بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” ئەو سزایانە بە سەردا سەپاوە.

کەماڵ عەباسی وەند ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٥ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەروەها، شێرکۆ ئەحمەدپووری ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەستبەسەر و دوای یەک ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە