پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كاندا ده‌كات.
بڕیاره كاتژمێر ١١:٠٠ ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه، به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای " چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر " ده‌كات، كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندی كرد و بۆ په‌رله‌مانی نارد به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕٍۆدا جگه پرۆژه‌یاسای چاكسازی، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای " مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان " ده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، بڕیاره كاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌كی به‌یانی "هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری" له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی له ١١ ساڵی رابردوودا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان، گردبونه‌وه‌ی ٣١ ه‌مینی خۆی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رێكبخات و فشاربخه‌نه‌سه‌ر په‌رله‌مان بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان كه‌مترین و به‌رزترین مووچه له هه‌رێمی كوردستاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە