پەیامی کورد... ژمارەیەک کچە ئێزدی ڕزگاربوی دەستی داعش: هەر ساتێک مردنێک بوو
ژمارەیەک لە کچە ئێزدییە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش دەڵێن، مردنیان بە چاوی خۆیان بینیوە و تاوەکوو ئێستاش چارەنووسی 2 هەزار و 867 منداڵیان نادیارە.
ژمارەیەک لەو کچە ئێزدییانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەوە کرد، ڕووبەڕووی قێزەونترین جۆرەکانی تاوانی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە و بەسەرهاتیان بە وشە باس ناکرێت.
ئاماژەشیان بەوە داوە، هەر ساتێک مردنیان بە چاوی خۆیان بینیوە و منداڵەکانیان لە سەربازگەکانی داعش کران بە سەرباز، تاوەکوو ئێستاش چارەنووسی 2 هەزار و 867 منداڵیان نادیارن.
ئەو کچە ئێزدییانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە، دوای ڕزگار کردنیان تاوەکوو ئێستاش لە خێوەتگەی ئاوارە ئێزدییەکاندا دەژین و داهاتوویەکی ڕوون لە بەردەمیاندا دیار نییە، هەروەها بڕیاری پەرلەمانیش تایبەت بە ڕزگار بووە ئێزدییەکان نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، حکومەتیش هەنگاوی جددی بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانە تاوانیان دژی ئێزدییەکان و کەمە نەتەوەکانی تر ئەنجام داوە نەگرتووەتە بەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە