سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت، ڕۆژئاوا دەبێ بە بۆنەی بەربەستکردنی ڕێگای چوونی تیرۆریستان بۆ یەکێتی ئەورووپا، سوپاسی تورکیا بکات.
بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕەخنەکانی برۆکسل سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا دەبێ رێز لە تورکیا بگرێت، چونکە ڕێگای چوونی تیرۆریستانی بۆ ئەم کیشوەرە بەربەست کرد، کە دەیانهەویست لە ژێر ناوی پەنابەر بچنە رۆژئاواوە.
بینالێ یەڵدرم باس لەوەش دەکات، ئەگەر تورکیا رێگری لە چوونی تیرۆریستان بۆ ئەورووپا نەکردبایە، ئەم یەکتییە لە گەل کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەورە بەروڕوو دەبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەبارەت بە ڕەخنەکانی یەکێتی ئەرووپا بۆ سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا دەڵێت، سیاسەتی تورکیا بە ئامانجی دانانی قەڵغانێکی بەرگری بۆ ناتۆ جێبەجێدەکرێت ،سنوورەکانی ئێمە سنوورەکانی ناتۆیە و هەر بۆیە ئەم سنوورانە دەپارێزین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە