پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز ... دوو دیپلۆماتی پلە باڵای ئێران بکوژی مەسعوود مەولەوی ن
دوێنێ شەممە ٢٨ی مارس ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری دوو بەرپرسی باڵای تورکیا ، ووردەکاری نوێی دەربارەی کوشتنی ''مەسعود مەولەوی''، بڵاو کردەوە.
دوای چوار مانگ لە کوشتنی ''مەسعوود مەولەوی'' لە ووڵاتی تورکیا، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ناوبراو بە فەرمانی دوو دیپلۆماتی ئێرانی کوژراوە.
''مەسعود مەولەوی وردنجانی'' تەمەن ٣٢ ساڵ لە گەڕەکی شیشلی لە شاری ئیستامبۆڵ درایە بەر دەستڕێژی گولـلە.
لەو کاتەدا میدیاکانی تورکیا، لە "مەسعوود مەولەوی'' یان وەکوو کەسایەتییەکی ئەمنییەتی پەیوندیدار بە دەزگای هەواڵگری و زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدا .
بەڵام ئێستاد ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز باس لەوە دەکات کە هەرهەمان دەزگای هەواڵگری و زانیاری سەر بە ئێران لە کوشتنی "مەسعوود مەولەویـ"ـدا دەستی هەبووە.
بە ووتەی یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی تورکیا، لەم دۆسیەیەدا چەند کەسێکی گومانلێکراو و هەروەها بکوژی ئەم کەسە، دانیان بەوەدا ناوە کە بە فەرمانی " دیپلۆمات " دوو کارمەند و ئەندامی دەزگای هەواڵگری لە کۆنسولگەری ئێران، ئەو کارەیان ئەنجام داوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی، دەوڵەتی تورکیا بڕیارە بابەتی کوشتنی مەسعوود مەولەوی لەگەڵ ئێران بخاتە بەر باس و دۆزگەری تورکیا بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە دەکات.
پەیوەندی "مەسعوود مەولەوی" لەگەڵ بەڕێوبەری کەناڵی "ئامەد نیوز"، ئاشکراکردنی زانیاری لەبارەی هەواڵگری سوپای پاسداران و هەندیک لە کەسایەتییە بەناو دادوەرییەکانی ئێران ، ئەگەری کوشتنی ناوبراو لەلایەن دەزگای هەواڵگری ڕێژیم کە هاوکات بووە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئەو ووڵاتە زیاتر دەردەخات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە