که‌مێک پێش ئیستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی بە گوڕی ۴.۵ ڕیشته‌ر شاری قه‌سر شیرینی سه‌ر به پارێزگای کرماشانی هه‌ژاند.
به گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، بوومه‌له‌رزه‌که کاتژمێر ۱۰ و یه‌ک خوله‌ک بە کاتی ئێران ڕوویداوه و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی سەرکی له‌سه‌ر خه‌ساره‌تەکانی بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی ژێئۆفیزیکی زانکۆی تاران له‌مباره‌وه دەڵێ : ئەم بوومه‌له‌رزه‌یە به پانتایی جۆگرافی ۳۴.۳۴۷ و درێژایی جوگرافی ۴۵.۵۹۱ و له قووڵایی ۱۶ کیلۆمه‌تری زه‌ویدا ڕوویداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە