وەزارەتی دارایی دۆلار بە شێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەگۆڕێتەوە

وەزارەتی دارایی دۆلار بە شێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەگۆڕێتەوە

پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی دۆلار بە شێوەی ئاشکرا دەگۆڕێتەوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

 

وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.

 

وەزارەتەكە مەبەستی ئەو بڕیارەشی رووكردووەتەوە و دەڵێت، پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی شێوازەكەی دەگۆڕن. 

 

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێم پارەی نەوتی دەدایە بانكی كوردستان و لەلایەن ئەو بانكەوە دەگۆڕدرایەوە بۆ دیناری عێراقی، ئەوەش لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بە قۆرخكاری لێكدەدرایەوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە