پەیاما کورد ـ ماڵپەڕی ئەسەوشیەیتێدپرێس (AP) لیستەیەکی لە یانە هەڵبژاردەکان و یاریزانە سەرکەوتووەکانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا بڵاو کردووەتەوە کە عەلیڕەزا بیرانوەند، گۆڵچیی هەڵبژاردەی ئێران لە ڕیزی 11 باشترین یاریزانی مۆندیال دایە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردووەتەوە بیرانوەند لە یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی مەراکش نەیهێشت یانەکەی گۆڵی لێ بکرێت و لە یاریی لەگەڵ ئیسپانیا بەهۆی شانسی خراپەوە گۆڵی لێکرا و لە یاری لەگەڵ پۆرتۆگال توانی پەناڵەتیی "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" بگرێتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە لە یاری لەگەڵ یانە بەهێزەکانی شێوە دوورگەی ئیبریا (ئیسپانیا و پۆرتۆگال) زۆر بە جوانیی خۆری دەرخست و یارییەکی جوانی کرد.
لیستەی هەڵبژاردەکانی ماڵپەڕی AP بەم چەشنەیە:
گۆڵچی: بیرانوەند گۆڵچیی هەڵبژاردەی ئێران.
هێڵی بەرگری: کایران تریپییە لە بەریتانیا، ئەوان ئیسترینیچ (کۆرواتیا)، دییە گۆ گۆدین (ئۆرۆگوای) و ئەندرس گرانکیست (سوید).
هێڵی ناوەڕاست (هافبەگ): لۆکا مۆدریچ (کۆرواتیا)، فیلیپێ کۆتینۆ (بەرازیل) و ئەیسکۆ (ئیسپانیا).
هێڵی هێرش: هێری کین (بەریتانیا)، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پۆرتۆگال) و ڕۆملۆ لۆکاکۆ (بەلجیکا).
هاوکات گۆڤاری ناسراوی (تەلەگراف)ی ئینگلیزی بە ناساندنی 10 یاریزانی باشتر و هەڵژێردراوی قۆناغی یەکەمی مۆندیال، ناوی عەلیڕەزا بیرانوەند گۆڵچیی یانەی هەڵبژاردەی ئێرانی تێدا (کە کوردی پارێزگای لوڕستان)ە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جیا لە بیرانوەند ناوی کەسانێکی وەک: " ئەلسکاندەر گولووین لە ڕووسیا، ڕۆمۆلۆ لۆکاکۆ لە بەلجیکا، دیهگو گوودین لۆە ئۆرۆگوای، ئاندرس گرانکۆیست لە سوید، کریستیانۆ ڕۆناڵۆلە پۆرتۆگال، فیلیپه کۆتینیۆ لە بەرازیل، ئەدەن ئەزار لە بەلجیکا، هری کین لە بەریتانیا و لۆکا مۆدریچ لە کۆرواتیا دەبیندرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە