بەریتانیا: داگیرکەری ڕووسیا لە سەرجەم بەرەکاندا ڕاوەستاوە

بەریتانیا: داگیرکەری ڕووسیا لە سەرجەم بەرەکاندا ڕاوەستاوە

پەیامی کورد... بەریتانیا: داگیرکەری ڕووسیا لە سەرجەم بەرەکاندا ڕاوەستاوە

هەواڵگریی شانشینی یەکگرتوو پێی وایە شەڕی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا تا ڕا دەیەکی زۆر لە سەرجەم بەرەکاندا ڕاوەستاوە.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە هێرش و پەلامارەکانی هێزەکانی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێس تا جگە لە کۆنترۆڵکردنی شارێک، هیچ بەرەو پێشەوە چوونێکی دیکە بەدی نا کرێت.

هەواڵگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشەکەی ڕووسیا تا ڕا دەیەکی زۆر لە سەرجەم بەرەکاندا ڕاوەستاوە، هاوکات لەگەڵ ئەو زیانە گەورەیەی بە هێزەکانی ڕووسیا کەوتووە، بەبێ ئەوەی پێشڕەوییەکی دیاریکراو لە وشکانی یان دەریایی یان ئاسمانی بە دەست بهێنێت لە ڕۆژانی کەمی ڕابردوودا.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیاش ڕایگەیاند، «تا ئێس تا بەرگریی ئۆکراینا بەهێز و زۆر ڕێکخراوە».

ئەوەشی خستە ڕوو، تا ئێس تا زۆرینەی زۆری خاکی ئۆکراینا، لەنێویشیاندا سەرجەم شارە گەورەکان لە دەستی ئۆکراینییەکاندان.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە