پەیامی کورد … کونسولخانەی گشتیی ئەرمیینیا لە هەولێر کرایەوە
کونسولخانەی گشتیی ئەرمینا لە هەولێری پایتەخت کرایەوە و پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند: "ئەمە هەنگاوێکی باشی بەرەو پێشبردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیایە".
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.2.24، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئەرمینیا و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، لەڕێورەسمێکدا کوسڵخانەی گشتیی ئەرمینا لەهەولێر کرایەوە".
ئەوەش خراوەوتە روو، لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی کردنەوەی کۆنسڵخانەی ئەرمینیا لەهەولێر، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و هیوای سەرکەوتنی لەکارەکان بۆخواستن و ڕایگەیاند: "کردنەوەی کونسڵخانەی ئەرمینا لە هەولێری پایتەخت، هەنگاوێکی باشی بەرەو پێشبردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیایە،هیوادارین لەهەولێر کارەکانتان بەئاسودەیی ئەنجامبدەن و هەرچی پێویستە لەسەرئێمەش، وەکو پارێزگای هەولێر لەئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵتان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە