دوێنێ دووشەممە ژمارەیەك كادیری یەكێتی سەر بە باڵی هێرۆ ئیبرایم، لە كۆبوونەوەیەكدا لە سلێمانی ڕایانگەیاند سبەی دەچنە بەردەم مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، مەلا بەختیار و كۆسرەت رەسولیش بە شەق دەردەكەن.
لەو كۆبوونەوەیە نافەرمیەدا شاناز ئیبراهیم، خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئامادەی بووە و، كۆبوونەوەكە لە كۆتاییدا بە هاتوهاوار كۆتایی هاتووە، كادیرانی یەكێتی داوا دەكەن بەیانی كاتژمێر 10 لەبەردەم مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئامادە بن و پێیان دابخەن.
یەكێ لە كادیرەكان دەڵێ "ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەشەق دەردەكەین، بە مەلا بەختیار و كۆسرەتیشەوە".
ئەم كۆبوونەوەیەی دوێنێ كە لە دوای گوشارەكانی هێرۆ ئیبرایم، کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی بۆ بەستنی كۆنگرە و ڕەتكردنەوەی بەتوندی لەلایەن كۆسرەت ڕەسول جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی دێت، بە ڕەنگدانەوەی بیركردنەوە و ئاراستەی كاركردنی هێرۆ برایم دێت لەبارەی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتییەوە.
چاودێرانی دۆخی یەكێتی سەبارەت بەم گرژییە دەڵێن ،كە ئەگەر باڵی هێرۆ لە كۆبوونەوەیەكی وەكو ئەمڕۆدا بەم شێوەیە هەڵسوكەوت بكەن و باسی بە شەق دەركردنی جێگری سكرتێری گشتی بكەن، داخۆ لەنێو كۆنگرەی یەكێتیدا چۆن هەڵسوكەوت دەكەن؟
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە