پەیامی کورد ... دوای سه‌ركه‌وتنی بۆریس جانسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ووڵاته‌كه‌ی، یه‌كیتی ئه‌ورووپا داوا ده‌كات په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌رچی زووه رێككه‌وتنی برێگزت په‌سه‌ند بكات.
چارلس میشێل سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌کیتی ئه‌ورووپا له‌میانەی دووه‌م رۆژی لووتكه‌ی یهکیتییەكه، كه له برۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وێڕای پیرۆزبایی كردن له جانسن، داوای كرد په‌رله‌مانی به‌ریتانیا زوو رێككه‌وتنی ده‌رچوونی ووڵاته‌كه له یه‌کیتی ئه‌ورووپا په‌سه‌ندبكات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌کیتی ئه‌ورووپا خواستی یهكێتییهكهشی بۆ هاریكاری و په‌یوه‌ندیی نزیك له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دووپاتكرده‌وه دوای ده‌رچوونی ووڵاته‌كه له یه‌کیتی ئه‌ورووپا.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، پارتی پارێزگاران به سه‌ركردایه‌تی بۆریس جانسن پله‌ی یه‌كه‌م و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش به بردنه‌وه‌ی ٣٦٤ كورسیی په‌رله‌مانی له‌كۆی ٦٥٠ كورسی، به‌مه‌ش رێگه بۆ جانسن خۆش‌بوو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به خێرایی رێككه‌وتنی برێگزت په‌سه‌ندبكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە