زیاتر لە ٦٠٠ هەزار ئۆکراینایی ئاوارە بوون

زیاتر لە ٦٠٠ هەزار ئۆکراینایی ئاوارە بوون

پەیامی کورد... زیاتر لە ٦٠٠ هەزار ئۆکراینایی ئاوارە بوون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە ٦٦٠ هەزار هاووڵاتیی ئۆکراینی چوونەتە وڵاتانی هاوسێ.

لەمبارەیەوە شابیا مانتو وتەبێژی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ تیشکی خستە سەر ڕەوشی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنیی ئۆکراینا.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: لەم شەش ڕۆژەی دواییدا نزیکەی ٦٦٠ هەزار ئۆکراینی چوونەتە وڵاتانی هاوسێ.

دەشڵێت: "بەرزبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران بەو خێرایییە لەوانەیە ببێتە گەورەترین قەیرانی کۆچبەران لە ئەورووپا لەم سەدەیە دا. زۆربەی کۆچبەران ڕوویان لە پۆڵەندا، هەنگاریا، مۆڵدۆڤا، ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا کردووە".

هەروەها جەختی لە هەوڵەکانیان کردەوە بۆ گەیاندنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان بە کۆچبەران و ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتانی هاوسێ بە شێوەیەکی گونجاو دەروازەکانیان بە ڕووی کۆچبەراندا کردووەتەوە.

لەلایەن خۆیەوە لیز ترۆسێڵ وتەبێژی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ٢٤ی شوباتەوە تا نیوەشەوی ڕابردوو لانی کەم ١٣٦ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە ١٣یان منداڵ بوون و ٤٠٠ مەدەنی دیکەیش برینداربوون کە ٢٦یان منداڵن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە