زیاتر دوو هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە

زیاتر  دوو هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە

پەیامی کورد ... زیاتر لە دوو هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە

 

لە دوای ڕاپەڕینەوە زیاتر لە ١٣ هەزار و ٤٠٠ كەس لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تەقینیەوەی مین بوونەتە قوربانی کە  ١٠ هەزار و ٧٨٠ كەسیان كەمئەندام بوون.

 

دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە شەڕی عێراق و ئێران و شەڕی تیرۆرستانی داعش، نزیكەی ١٠ هەزار مین لە خاكی هەرێمی كوردستان چێنراوە و تا ئێستاش ٢ هەزار و ٦٧٠ كەس بەهۆی تەقینی مین گیانیان لە دەستداوە و ١٠ هەزار و ٧٨٠ كەسیش كەمئەندام بوون.

 

بەپێی ڕووپێوییەك كە لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ ئەنجامدراوە، ٣ هەزار و ١٤٩ ناوچەی مەترسیداری گومانلێكراو بە مین لە هەرێمی كوردستان هەیە و زۆربەیان دەكەونە ناوچە سنوورییەكان و ڕووبەری ٧٧٦ كیلۆمەتری دووجاش لە خاكی هەرێم داگیر دەكەن و تا ئێستاش ٢٦٦ كیلۆمەتر دووجای پاكنەكراوەتەوە.

 

دەزگاكە ئەوەشی خستەروو: بە گوێرەی پەیماننامەی (ئۆتاوا) دەبوایە عێراق و هەرێم تا پێش شوباتی ساڵی ٢٠١٨ خاكەكەیان لە مین پاكبكەنەوە، بەڵام بەهۆی ڕەوشی ئابووری و دارایی و ئەمنی، نەتوانراوە ئەو پابەندبوونە جێبەجێ بكرێت لەبەرئەوە ماوەكەی ١٠ ساڵی تر درێژكرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە