پەیامی کورد ... فڕۆکەخانەی هەولێر لەم کاتەدا دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە
تەلار فایەق، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاوەکو 22/07/2020 گەشتەکان رادەگیرێت، بەڵام هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئایا گەشتە ئاسمانییەکان دەکرێنەوە یان نا.
راشیگەیاند، بەغدا داوای لە ئێمە کردووە، دیراسەی دۆخەکە بکەین و بۆچوونی خۆمان رابگەیەنین، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام دوا بڕیار لە لای فڕۆکەوانی بەغدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەیین بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکەمان.
روونیشکردەوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە، زیانی زۆریان پیگەیشتووە و هەوڵ دەدەن هەنگاو بە هەنگاو لە دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە.
تەلار فایەق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، گەشتەکان بە مەرج نەبن. دەبێت رێکاری پێویست هەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە