پەیامی کورد... فڕۆکەخانەی هەریر جارێکی دیکە کرایە ئامانج
درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر و دەنگێکی بەهێز لەدەوری فڕۆکەخانەکە بیستراوە.
رووداوەکە نزیکی کاتژمێر یهك و 15 خولەک بووە و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان دەنگەکەی ئەوەندە بەهێز بووە، لە دوورییەکی زۆرەوە خانووەکانی لەراندووەتەوە.
لە 9ی ئەم مانگەشدا جارێکی دیکە هێرشکرابووە سەر فڕۆکەخانەکە و بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە فڕۆکەخانەکەدا کەوتەوە.
لەبارەی هێرشەکەشەوە، لەو کاتەدا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
6ی ئەم مانگە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای کردوو و رایگەیاند، عێراق پێویستە پابەندبێت بە پەیماننامەی ئاسایش لە ناوچەکەدا و هاوکاربێت لە کەمکردنەوە و رێگەگرتن لە هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق.
لە 15ی ئەم مانگەشدا، جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەى مانگێکدا 55 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا و بەهۆیانەوە 59 سەرباز برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە