فەرمانی دەست بەسەرکردنی فوئاد حسێن دەردەکرێت و ئەم کارە بە " ئامانجێکی سیاسی ناو دەبردرێت "

فەرمانی دەست بەسەرکردنی فوئاد حسێن دەردەکرێت و ئەم کارە بە " ئامانجێکی سیاسی ناو دەبردرێت  "

پەیامی کورد     ...    فەرمانی دەست بەسەرکردنی فوئاد حسێن دەردەکرێت و ئەم کارە بە " ئامانجێکی سیاسی ناو دەبردرێت "

رێبین سەلام، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی جەخت لەسەر نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حسێن ، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوە دەكاتەوە و راشیدەگەێنێت ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.

لە لێدوانێكدا بۆ بەغداد الیوم ، ڕێبین سەلام ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە كە دەركردنی نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حسێن ، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوە، ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان دژی لێپرسینەوەی دادوەریی نیە، بەو مەرجەی لەسەر هەموان جێبەجێ بكرێت، نەك بەتەنها حیزبێكی سیاسی و پێگەیەكی سیاسی بەئامانج بگیرێت.

پەرلەمانتارەكەی پارتی دۆسیەكەشی بە ئاراستەكراو لەقەڵەمداوە و پێیوایە كە دەستەی نەزاهەی عێراق لەلایەن هەندێك هێزی سیاسی و حزبی سیاسییەوە بەڕێوەدەبرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە نووسراوێكی فەرمیدا، دەستەی دەستپاكی عێراق، لەسەر سكاڵای ٣٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگهێشتی فوئاد حسێن ، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوەی عێراقی كردووە، بە پێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراق كە ماددەكە تایبەتە بە لێپرسینەوە لەو فەرمانبەر و راسپێدراوانەی خزمەتی گشتی دەكەن، ئەگەر سەلمێندرا لەو ماوەیەدا بە مەبەست زیانی بە دارایی گشتی گەیاندووە، ئەوا سزا دەدرێت بە زیندان كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە