پەیامی کورد... فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، فەرماندەیەکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (نۆپۆ) لە مانۆڕێکدا لە شاری زەنجان کوژرا.
مانۆڕەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ڕێگای بیجاڕ بەڕێوە چووە و لە تەقینەوەیەکی نێو مەشقەکانی ئەو مانۆڕەدا سێ ئەندامی نۆپۆ بریندار بوونە و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری بەڕێوەبەری زانکۆی پزیشکیی زەنجانەوە بڵاویکردەوە، دوای سێ ڕۆژ دوو کەس لە بریندارەکان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەوە و یەکێکیان بە ناوی عەلی بەیات فەرماندەی یەکەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تووشی مەرگی مێشک بووە و گیانی لەدەست داوە.
پارێزگای زەنجان لە باشوورەوە دراوسێی پارێزگای سنەی خۆرهەڵاتی کوردستانە و شاری بیجیاڕیش کەوتووەتە نێوان زەنجان و سنە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە