کۆشکی سپی :  کۆریای باکوور هەزار کەرستەی سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە

کۆشکی سپی :  کۆریای باکوور هەزار کەرستەی سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە
پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی :  کۆریای باکوور هەزار کەرستەی سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە


ووتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆریای باکوور نزیکەی هەزار کارگۆی کەرستەی سەربازی و تەقەمەنی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە، لە بەرامبەریش دا ڕووسیا مووشەک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بەخشیوە بەو ووڵاتە و دەشڵێت، "کەرەستە سەربازییەکانی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکراین بەکارهاتوون."
جۆن کۆربی ووتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆریای باکوور زیاد لە هەزار کارگۆ لە کەرستەی سەربازی و تەقەمەنی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە، دووپاتی دەکەنەوە ئەو کەرەستانە لە ئۆکراین بەکارهێندراوە.
ووتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، کۆریای باکوور لە بەرامبەر پێدانی ئەو کەرەستە سەربازییانە، مووشەک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە ڕووسیا وەردەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە