پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٤ی مارسی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئیبراهیم نەسیرخا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئیبراهیم نەسیرخا ساڵی ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە تۆمەتی «بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان» سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندکراوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لانی کەم دوو جار برابووە پێی سێدارە و جێبەجێ کردنی سزاکەی لە دوا ساتەکاندا دواخرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە