پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ریاز
وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوەڵەتی دژبە داعش گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتووەتە شاری ریاز، ئەوەیش بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوەڵەتی دژبە داعش.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە فوئاد حوسێن لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ لەناوبردنی داعش دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 85 وڵاتی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەڵەتیی دژبە داعش، بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ھەوڵانەی کە بۆ لەناوبردنی داعش خراونەتەگەڕ لە شاری ریاز بەڕێوەدەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە