کارناسێکی سەربازی ڕووسی باسی لەو ناوچە و ووڵاتانە کرد کە ئەگەری دەست پێکردنی شەڕی جیهانی سێهەم تێدا زۆر بە هێزتر و زیاترە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە دەستمان گەیشتووە ، کاپتانی یەکەم " کۆنستانتین سیۆکۆف " ، دکتۆرا لە بواری زانستی سەربازی و جێگری ئاکادێمیای زانستی مووشەکی و تۆپخانەی ڕووسیا لەو باوەڕەدایە تێکهەڵچوونە سەربازییەکان لەگەڵ زیاد بوونی دژبەرایەتییە ناوچەییەکان لە ڕێگای ووڵاتانی ئەورووپاییەوە پەرەی پێدەدرێت . هەروەها دەڵێ : " پێکهێنانی دەوڵەتی کوردەکان " بە جیا کردنەوەی بەشێک لە خاکی عێراق و سووریا دەتوانێ ببێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە . سیۆکۆف هەروەها بە دووری نازانێت کە کێشەی ناوخۆیی ووڵاتانی گەورە وەکوو تورکیا شەڕی ناوخۆی لەم ووڵاتانەش زیاتر هانبدات .
هەروەها ئەم کارناسە ڕووسیە " داگیرکاری ئەمریکا ، ئیسرائیل ، وولاتانی هاوبەش لە ناتۆ و هەروەها هاوپەیمانانی ئەوان لە نێوان شێخ نشینەکانی دوورگەی فارس لەگەڵ ئێرانی بە دوور نازانێ . بە بڕوای ئەو لە ئەگەری " دەست پێکردنەوەی پڕۆگرامە مووشەکی – ناوەکییەکەی ئێران یا خود لەگەڵ دەست پێکردنی تێکهەڵچوونی سەربازی ئەم ووڵاتە لەگەڵ ووڵاتانی زلهێز چیتر دوورگەی فارس " بە ئەگەری زۆر عەرەبستانی سعوودی " وەها شەڕێک ڕوودەدات .
بە بڕوای ئەم کارناسە ڕووسیە شەڕی یەمەن کە بنەمای ژێئۆپۆلێتیکی ئەو ووڵاتە ڕووبەڕووبوونەوەی عەرەبستان و ئەمریکایە و لە لایەکی دیکەشەووە چین و ئێرانە ، کە بەردەوام دەبێت .
هەروەها پێشبێنی دەکات ووڵاتی چین دەکشێنرێتە شەڕی ئەفغانستانەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە